44
هه‌ڵه‌ ڕویدا!

په‌ڕه‌كه‌ نه‌دۆزرایه‌وه‌.

تكایه‌ بگه‌ڕیوه‌ په‌ڕه‌ی سه‌ركی

الخميس، 23 مايو 2019

بۆ بڵوتوس bluetooth بوو بەشێک لە ڕابردووی تەکنۆلۆژیا؟

بابه‌ته‌كه‌ بڵاوبكه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هاوڕێكانت :


دەکرێ ئەوە بڵێم لەوانەیە زۆربەمان ناوی بلوتۆزمان لەبیرکردبێ بەهۆی نەبونی پێویستی بەکارهێنانیەوە لە ناو ئامێرەکانمان دا . بلوتوس ماوەی ٢٠ ساڵە بوونی ھەیەو بەکاردێت و چەندەھا ئامێری جیاوازیش ھەڵبژاردەی بلوتوسی تێدایە، بەڵام تا ئێستا ئەم خزمەتگوزارییە کێشەی تێدایە و ھەندێک جار پەیوەندییەکی باشی نیە یاخود دەپچڕێت و بۆ ماوەی دوور ناگونجێت. بلوتوس لەرەلەری ٢.٤ گێگاھێرتز بەکاردێنێت بۆ پەیوەندی کردن بە ئامێری ترەوە،
ھەمان ئەو لەرە لەرەشە کە لە ئامێری مایکرۆدا بەکاردێت. ھەرچی ئامێرێک بلوتوس بەکاربێنێت پێویستی بەسەرچاوەیەکی کارەبایە لەگەڵ ماوەیەکە کە ٣٠ پی زیاتر نەبێت.ئەگەر ئامێرەکەی تر کەبلوتوسی ھەیە توانای لە ٢٠ پێ زیاتر نەبێت ڕەنگە باش کارنەکات، بلوتوس داتاکان لە وای فای ‌ھێواشتر دەگوازێتەوە، تا ئێستاش چارەسەرێکی گونجاو بۆ ئەم کێشەیە نیە بەڵام گەر بتەوێت پەیوەندییەکی باش لەنێوان ھەردوو ئامێرەکە دروست بکەیت دەبێت ئامێرەکان لێکەوە نزیک بن و ھەمیشە ئەپدەیت کرابن و ڕۆژانە پەیوەندییەکە ڕیسێت بکەیتەوە.
لەلایەکی ترەوە تەکنۆلۆژیا هاوشانەکانی توانایەکی ناوازەیان هەیە بۆ گواستنەوەی داتاو زانیاریەکان چ لە ڕوی قەبارەوە بێت یاخود خێرای گواستنەوە بۆ نمونە تەکنۆلۆژیای وایەرلێس کە ئێستە لەناو هەموو ئامێرێکی هۆشمەندا بونی هەیەو سودی لێ دەبینرێت بۆ دروستکردنی پەیوەندی لەنێوان ئامیرەکەت و ئامیرێکی تر یاخود هەر خزمەتگوزاریەکی تر بێت، بەشێوەیەکی زۆر سەرکەوتوانە و بەبێ ئەوەی هیچ ئاستەنگێک دروست بێت بۆ گەیاندنی پەیوەندیەکانت ئیتر بۆ هەر مەبەستێکی دیاریکراو بێت ، هەر لەبەر ئەم هۆکارانە بوو بلوتوز بوو بە بەشێک لە ڕابردووی تەکنۆلۆژیای زانیاریەکان چیتر ناتوانرێت بەپێی پێویست لەڕۆژگاری ئەمڕۆدا سودی لێ ببینرێت و بەکاربهێنرێت.

ده‌ركه‌وتنی كۆمێنته‌كان

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابه‌تی گرینگ

...
له‌ سایتی ماكۆس
مافی پارێزراوه‌ بۆ Macos @2019
bY: Farman Tariq Salih